سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده و راگرایه‌تی كۆلێژی یاسا- زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ده‌كات به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان ره‌حیم عه‌بدوڵڵا.
به‌ناوی خودای به‌خشنده و دلۆڤان
به‌ڕێزان له راگرایه‌تی كولێژی یاسا - زانكۆی سه‌لاحه‌ددین
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی (پرۆفیسۆر دكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان ره‌حیم عه‌بدوڵڵا)مان پێگه‌یشت.
(پرۆفیسۆر دكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان ڕه‌حیم عه‌بدوڵڵا)، یه‌كێك بوو له‌و مامۆستایانه‌ی ساڵانێكی دوور و درێژ خزمه‌تی ره‌وتی زانستی كردوه و رۆڵێكی به‌رچاوی له پێگه‌یاندنی ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی و یاساناس هه‌بووه، كه ئه‌مڕۆ درێژه‌پێده‌ری هه‌مان ئامانجی زانستی و یاساناسی دكتۆر عه‌بدولڕه‌حمانن.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، سه‌ره‌خۆشیی خۆم ئاڕأسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌ی خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر دكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان و كه‌سوكاری و راگرایه‌تی كۆلێژی یاسای زانكۆی سه‌لاحه‌ددین و مامۆستا و قوتابیان ده‌كه‌م.
لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
29ـی 4ـی 2019