سێشەممە 11 ئایار 2021

سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌ڕێز یونس رۆژبه‌یانی ده‌كات  



به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، كاك یونس رۆژبه‌یانی
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كاكه‌ تاریق رۆژبه‌یانی براتانمان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌م و خۆم به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم.

لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە ڕاجعون

مسعود بارزانی
١١ـی ئاياری ٢٠٢١