سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: پارتى له زۆر له مافه‌كانى خۆى خۆش بوو بۆ ئه‌وه‌ى ناوماڵى كورد رێك بێت و يه‌كڕيز بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه هيچ جێى نه‌گرت. به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه له دژى پارتيش به‌كارهێنران. جەختیشی کردەوە کە يه‌كڕيزى و ته‌بايى ناو ماڵى كورد ده‌بێت پابه‌ندى ئه‌و بنه‌مايانه بن، كه نيشتمانين و نه‌ته‌وه‌يين.
ئەم وتانەی سەرۆک بارزانی لە كه‌رنه‌ڤاڵى گه‌وره‌ى بانگه‌شه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستاندا هات کە ڕۆژی سێشەممە ٢٥ـی ئەیلوولی ٢٠١٨ له ياريگه‌ى فه‌ره‌نسۆ هه‌ريرى، لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
ئەو کۆبوونەوە جەماوەرییە، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم ساڵیادی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، بە ئامادەبوونی دەیانهەزار کەس لە لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو و تیایدا سەرۆک بارزانی وتارێکی پێشەکش کرد.
سەرەتا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە ڕۆژی ٢٥ـی ئەیلوولی ٢٠١٧، ڕۆژی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم کرد و ڕایگەیاند: له‌م رۆژه پيرۆزه‌دا، كه ساڵى پار، وه‌ك ئه‌مڕۆ بڕيارتان له چاره‌نووسى خۆتان دا و مێژووتان تۆمار كرد، پيرۆزبايى ئه‌و رۆژه‌تان لێ ده‌كه‌م و سوپاسى وه‌فا و دڵسۆزى و خۆڕاگريتان ده‌كه‌م. ئه‌و په‌نجانه‌تان ماچ ده‌كه‌م، كه ئه‌و رۆژه مۆرتان كرد.
سەرۆک بارزانی ڕاشیگەیاند: مافێكى ياسايى و سرووشتى هه‌موو گه‌لێكه بڕيار له چاره‌نووسى خۆى بدات. ئێوه‌ش ساڵى پار وه‌ك ئێمه بڕيارتان له چاره‌نووسى خۆتان دا. به‌ڵام به‌داخه‌وه خراپ ته‌فسير كرا. ده‌بوايه پرسيار له ئێوه بكرێت، ئه‌رێ بۆ ئه‌و بڕياره‌تان دا، ئه‌رێ ده‌ردى ئێوه چييه، له جياتى ئه‌وه‌ى بێن قه‌ره‌بووى كه‌سوكارى ئه‌نفال و كيميايباران و ئه‌نفال و خه‌ڵكى ده‌ربه‌ده‌ر بكه‌نه‌وه، كه‌چى هه‌وڵيان دا سزاى قورس‌تر بخه‌نه سه‌ر ئه‌م خه‌ڵكه. تاوان نه‌بوو خه‌ڵك بڵێت ده‌مه‌وێت ئاوا بژين.
سەرۆک بارزانی هەروەها ڕایگەیاند: ده‌بوايه په‌نا ببرێته به‌ر گفتوگۆ و دیالۆگ، ئه‌وه خواستى ئێمه بوو. كه‌س نه‌يگوتبوو ئێمه رۆژێك دواتر سه‌ربه‌خۆيى راده‌گه‌يه‌نين. به‌ڵام به‌داخه‌وه جارێكى ديكه ده‌ڵێم خراپ ته‌فسير كرا و سوئى ئيستيفاده له‌و رۆژه كرا. ئێمه پێمان وايه، به هيچ شێوه‌يه‌ك خيلافى ده‌ستوور هه‌نگاومان نه‌ناوه.
له ده‌ستووردا هاتووه، (ان الالتزام بهذا الدستور يحفظ للعراق اتحاده الحر)، ئه‌گه‌ر ده‌ستوور جێبه‌جێ كرابا، په‌نامان نه‌ده‌برد بۆ ريفرامدۆم. به‌ڵام هه‌موو ده‌رگايه‌كيان قه‌پات كرد. هيچ ئومێدێكيان نه‌هێشته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه بژين و شه‌ريك بين. له‌وه‌ش ده‌رچوو، كه سزامان بده‌ن، هه‌ندێك له هه‌موو سنووره‌كانيان به‌زاند. ويستيان ئيراده‌ى ئێمه بشكێنن، كه‌رامه‌تى ئێمه بشكێنن. بۆيه ئێمه‌ش بڕيارمان دا، بمرين و نه‌هێڵين نه كه‌رامه‌تى ئێمه بشكێت و نه ئيراده‌ی ئێمە بشكێت.
سەرۆک بارزانی سوپاسی دڵسۆزی و خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان و پیشمەرگە قارەمانەکانی کرد و ڕاشیگەیاند: ئه‌م ئه‌زموونه‌ش وه‌كو هه‌موو ئه‌زموونه‌كانى پێشتر ده‌ركه‌وت، كه به ئاسن و ئاگر و شه‌ڕ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد ناكرێت. ده‌بێت به له‌يه‌ك تێگه‌يشتن و قه‌ناعه‌تى هاوبه‌ش و گفتوگۆ و رێز له‌يه‌ك گرتن بێت. ئێمه ئه‌وسا و ئێستا و له ئاينده‌ش، داكۆكى له‌سه‌ر بژارى خۆمان ده‌كه‌ين، كه ئاشتيى و درێژكردنى ده‌ستى برايه‌تييه بۆ هه‌موو لايه‌ك. ئه‌وه‌ى كه به ديالۆگ و لێك تێگه‌يشتن و هاوكارى به‌ده‌ست هه‌ردوولا دێت، سه‌د ساڵيش به شه‌ڕ نه به‌ده‌ست ئێمه دێت و نه به ده‌ستى ئه‌وان دێت.
سەرۆک بارزانی سوپاسی هەڵوێستی گەلی عێراقیشی کرد کە نەکەوتنە ژێر کاریگەریی هەڵوێستەکانی دەسەڵاتدارانی بەغدا و ڕایگەیاند: به راستى من ترسم زۆر بوو. كه ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ى دژ به كورد كه هه‌ندێك به‌رپرس ده‌يانويست بيكه‌نه فه‌رهه‌نگى شه‌قامى عه‌ره‌بى له عێراق، نه‌وه‌ك سه‌ربگرێت. به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنى ١٢ـی ئاياردا گه‌لى عێراق سزاى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه يان به‌شى هه‌ره زۆرى ئه‌و كه‌سانه‌يان دا، كه ده‌يانويست له‌سه‌ر حسابى دژايه‌تيكردنى خه‌ڵكى كوردستان و مافى خه‌ڵكى كوردستان خۆيان بكه‌ن به پاڵه‌وان، به‌ڵام سزا دران له لايه‌ن گه‌لى عێراقه‌وه و سوپاس بۆ گه‌لى عێراق. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى گه‌لى عێراق كاريگه‌رييه‌كى زۆر زۆر گه‌وره‌ى هه‌بوو له‌سه‌ر ئێمه. لێره‌دا به بير خۆم و ئێوه و به بير‌ى به‌غداش ده‌هێنمه‌وه، كه راسپارده و حيكمه‌تى جه‌نابى بارزانى، كه هه‌ميشه ته‌وسييه‌ى ده‌كرد، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ماناى ئه‌وه نييه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ميله‌ت بێت و شه‌ڕى نێوان دوو ميله‌ت كوفره و تاوانه. هيچ كاتێك ئێمه رێگه ناده‌ين ناكۆكى ئێمه له‌گه‌ڵ حكومه‌تێك ببێته شه‌ڕ و ناكۆكى نێوان گه‌لى كورد و عه‌ره‌ب، يان گه‌لێكى ديكه. حكومه‌ت دێن و ده‌ڕۆن، به‌ڵام ميله‌تان ده‌مێنن. ئه‌مه سياسه‌تى نه‌گۆڕى پارتى بووه هه‌ر له رۆژى دامه‌زراندنييه‌وه تا ئه‌مڕۆ و بۆ هه‌ميشه هه‌ر ئه‌و سياسه‌ته‌ى ده‌بێت.
سەرۆک بارزانی داواشی لە خەڵکی سەراسەری کوردستان کرد کە ئەوپەڕی ڕێز لەو ئاوارە عەرەبانە بگرن کە ناچار بوونە ئاواره ببن و بێن بۆ كوردستان و شوێنى خۆيان له‌به‌ر نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و تيرۆر به‌جێ هێشتووه و تا خۆيان قه‌ناعه‌ت ده‌كه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنى خۆيان.
سەرۆک بارزانی پەیامێکیشی ئاراستەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق کرد و ڕایگەیاند: داوا له هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌م ئه‌م ده‌رفه‌ته له ده‌ست نه‌ده‌ن و هه‌موو كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ته‌وافق و ته‌وازن و به گوێره‌ى ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. چونكه ده‌رفه‌تێكى ديكه‌شمان بۆ هاته پێش، له كاتى رزگاركردنى مووسڵ، كه به خوێنى پێشمه‌رگه رێگه خۆش كرا بۆ ئه‌وه‌ى مووسڵ رزگار بكرێت و ده‌رفه‌تێكى زێڕين هاته پێش، به‌ڵام به‌رپرسانى به‌غدا تێكيان دا، با ئه‌م ده‌رفه‌ته له ده‌ست نه‌چێت. ئێمه تا پێكه‌وه‌ين ده‌بێت برا و دۆست و هاوكارى يه‌ك بين.
هەروەها سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد کە: پێش چه‌ند رۆژێك من له‌گه‌ڵ فراكسيۆنى پارتى له په‌رله‌مانى به‌غدا دانيشتم و داوام لێ‌كردن چۆن به‌رگرى له مافى خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ن، ئاواش به‌رگرى له مافى هاووڵاتيانى تر‌ى عێراقيش له به‌سره، نه‌جه‌ف، رومادى و به‌غدا بكه‌ن و خۆيان به به‌رگريكارى ئه‌ساسى بۆ مافى ئه‌وانيش بزانن.
سەرۆک بارزانی باسی تەبایی و یەکڕیزیشی کرد و ڕایگەیاند کە پارتى له زۆر له مافه‌كانى خۆى خۆش بوو بۆ ئه‌وه‌ى ناوماڵى كورد رێك بێت و يه‌كڕيز بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه هيچ جێى نه‌گرت. به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه له دژى پارتيش به‌كارهێنران. جەختیشی کردەوە کە يه‌كڕيزى و ته‌بايى ناو ماڵى كورد ده‌بێت پابه‌ندى ئه‌و بنه‌مايانه بن، كه نيشتمانين و نه‌ته‌وه‌يين.
لە کۆتاییشدا سەرۆک بارزانی باسی هەڵبژاردنی ٣٠ـی ئەیلوولی کرد و رایگەیاند: چه‌ند رۆژێكمان ماوه بۆ تۆماركردنى مێژووييه‌كى ديكه‌ى پڕ له سه‌روه‌رى. له ٣٠ـى ئه‌م مانگه رۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانه. رۆژێكى چاره‌نووسسازه. رۆژێكه كه ئێوه بڕيار ده‌ده‌ن. ئايا ده‌تانه‌وێت كوردستانى ئێوه چۆن بێت، ئه‌من و ئاسايش به‌رقه‌رار بێت تێيدا، به‌خته‌وه‌رى و ئاوه‌دانى به‌رقه‌رار بێت، من دڵنيام ئێوه ئه‌وه‌تان ده‌وێت، بۆيه داواتان لێده‌كه‌م، ئه‌و رۆژه هه‌موومان په‌يمان دووباره بكه‌ينه‌وه، له‌گه‌ڵ شه‌هيده‌كانمان وه‌فادار بين به خوێنى ئه‌و شه‌هيدانه و ده‌نگ به ليستى ١٨٣ بده‌ين.
سەرۆک بارزانی هەروەها ڕایگەیاند: بۆ ئه‌وه‌ى گۆڕانكارى گه‌وره بكرێت، چاكسازى هه‌مه‌لايه‌نه بكرێت، من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئێوه له رۆژى ٣٠ـی مانگ، ده‌چنه سه‌ر سندووقه‌كان و ده‌يسه‌لمێنن، هه‌ولێر هه‌ر هه‌ولێره. ئێمه ئه‌و به‌ڵێنه‌تان پێده‌ده‌ين، كه هه‌ميشه راستگۆ بين له‌گه‌ڵتان. به‌ڵێنتان پێده‌ده‌ين، ئه‌گه‌ر كه‌رامه‌ت و ئيراده و سه‌روه‌رى ئێوه كه‌وته مه‌ترسى مردن هه‌ڵبژێرين و به‌رگريتان لێبكه‌ين. په‌يمانتان پێده‌ده‌ين هه‌رچى پێمان بكرێت بۆ خزمه‌تى ئێوه درێغى نه‌كه‌ين.
لە کۆتایی وتارەکەیدا، سەرۆک بارزانی سڵاوى بۆ جەماوەر و خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و گیانی پاکی شەهیدان نارد و ڕایگەیاند: داواتان لێده‌كه‌م، بڕواتان به خۆتان و ئاينده‌ى خۆتان بێت، بڕواتان به سه‌ركه‌وتنى گه‌وره هه‌بێت، بڕواتان به پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانتان بێت، ده‌بێ هه‌ميشه ئاماده بين به‌ره‌و پێشه‌وه بچين و خۆ نه‌چه‌مێنين.