سەرۆك بارزانی رایگەیاند: كوردستان وڵاتى هه‌موومانه. وڵاتى كورد، عه‌ره‌ب، توركمان، ئاشوورى، كلدان، سريان، ئه‌رمه‌نه‌كانه و ئازاديشه بۆ هه‌موو دين و مه‌زهه‌به‌كان. ئێمه به‌و فه‌رهه‌نگه‌وه سه‌ربڵندين و هيوادارم ئه‌و فه‌رهه‌نگه هه‌ميشه پارێزراو بێت و باوه‌ڕيشمان هه‌يه كه ده‌پارێزرێت، چونكه سه‌نه‌دێكى مه‌زنه له ده‌ستى ئێمه‌دا.
ئەم وتانەی سەرۆك بارزانی لە ئاهەنگێكی جەماوەری بۆ پاڵپشتی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان هات، كە رۆژی چوار شەممە 26ـی9ـی2018 لە یاریگای زاخۆ بەڕێوەچوو.
سەرۆك بارزانی سوپاسی وەفا و دلسۆزی و مەردایەتیی خەڵكی دەڤەری زاخۆی كرد و رایگەیاند: جارێكى ديكه، چاوى ئێمه ڕوون و دڵى ئێمه خۆش بوو به بينينى ئێوه، ئه‌ى دڵ و جان. كاتێك مرۆڤ دێته زاخۆ، كورديبوون و وه‌فا و دڵسۆزى و جوامێرى دێته به‌رچاوى مرۆڤ. من خۆم ئه‌گه‌ر ساڵى جارێكيش ده‌رفه‌تێك بۆم هه‌ڵبكه‌وێت بێمه زاخۆ بۆ يه‌ك ساڵ شەحن دەبمەوە.پارساڵ وه‌ك ئه‌م رۆژانه و لێره مێژووييه‌ك درووست كرا، په‌يمانمان دا و له‌و بڕوايه‌دام، ديسان رۆژى 30ـى ئه‌يلوول مێژووييه‌كى ديكه بۆ خۆتان و پارته‌كه‌تان تۆمار ده‌كه‌نه‌وه.
سەرۆك بارزانی هەروەها رایگەیاند:ئێمه ئاشتيخوازين و ده‌مانه‌وێت هه‌موو كێشه‌كان به ئاشتى چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام هيچ كاتێك ناهێڵين له‌سه‌ر حسابى كه‌رامه‌ت و ئيراده‌ى ميلله‌ت و خوێنى شه‌هيدانى ئێمه كه‌سێك ئيراده‌ى خۆى به‌سه‌رماندا فه‌رز بكات. ئه‌ويش به‌پشتيوانى خودا و هيمه‌تى ئێوه و قاره‌مانێتى پێشمه‌رگه بوو.
سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوە كرد، كە هەندێك كەس و لایەن خۆیان لە بەرپرسیاریەتیی ریفراندۆم دزییەوە و هەموو بەرپرسیاریەتییەكەیان بۆ من و پارتی بەجێهێشت، ئێمە بەرپرسیارییەتیمان گرتە ئەستۆ، بۆیە ئەمڕۆ بەسەربەرزییەوە لێرەین، سەرۆك بارزانی رایگەیاند: ئێوه ده‌زانن، مانگى ئايارى رابردوو، هه‌ڵبژاردنێكى گرنگ بۆ په‌رله‌مانى فيدراڵى عێراق ئه‌نجامدرا و ئه‌و هه‌ڵبژاردنه گرینگ بوو، چونكه سه‌نگى پارتى ده‌رخست.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به هۆى هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى پارتى ئه‌وان وايان مه‌زنده ده‌كرد، پێش ئه‌و قه‌يران و سته‌مه‌ى له ميلله‌تى ئێمه كرا، چونكه ئاشتيیانه راى خۆى ده‌ربڕى و بڕيارى له چاره‌نووسى خۆیدا و هه‌موویان به‌شدار بوون و ئاخيريش هه‌موويان به‌رپرسيارێتیيان خسته سه‌ر ملى پارتى و ملى من و، به‌ڵێ من به‌رپرسيارێتيم له‌ئه‌ستۆ گرت و ئه‌مڕۆ به سه‌ربڵندى لێى ده‌رچووین. هه‌موويان ته‌سه‌وريان ده‌كرد، گه‌لى كوردستان له‌و قه‌يرانه‌ى هاته پێش پارتى سزا بدات، به‌ڵام خه‌ونى ئه‌وان نه‌هاته دى.به هيممه‌تى ئێوه، پارتى بووه‌ته حزبى ژماره يه‌ك له ئاستى هه‌موو عێراقدا و سه‌نگى پارتى ده‌ركه‌وت چه‌نده. هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت پارتى ژماره‌يه‌كى زۆر مه‌زن و گرنگه و بێ پارتى بڕيار ده‌رناكرێن.
سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەشكرد، گەلی عێراق سزای ئەو كەس و لایەنانەی دا، كە دەیانەویست فەرهەنگێكی دوژمنایەتی لەنێوان نەتەوەكان دروست بكەن و تەئكیدیشی كردووە، ترسێكى زۆر گه‌وره‌م هه‌بوو، كه هه‌وڵى هه‌ندێك له‌و به‌رپرسانه‌ى به‌غدا، كه شه‌و و رۆژ خه‌ريكى ئه‌وه بوون، فه‌رهه‌نگێك درووست بكه‌ن، دوژمنايه‌تى ميلله‌تى كورد و كوردستان و دوژمنايه‌تى مافى خه‌ڵكى كوردستان، ببێتە فه‌رهه‌نگێك هه‌رچى زياتر دوژمنايه‌تى نيشان بدابا و پتر خۆى ده‌كرده قاره‌مانى گۆڕه‌پانى عه‌ره‌بى، به‌ڵام گه‌لى عێراق نه‌چووه ژێر بارى ئه‌و هه‌وڵه نه‌زۆكانه و سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ى دا كه ده‌يانويست دوژمنايه‌تى بخه‌نه نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ى كورد و عه‌ره‌ب. ئەو هەڵوێستەی گەلی عێراق كاريگه‌رييه‌كى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ئێمه هه‌بوو. چونكه چ شه‌ڕ و چ ناكۆكى له نێوان ئێمه و حكومه‌تدا، چ جارێك جه‌نابى بارزانيش له سه‌رده‌مى شۆڕشى ئه‌يلوولدا رێگه‌ى به‌وه نه‌داوه و به‌رده‌وام ئامۆژگارى بۆ ئێمه ئه‌وه بووه، پێويسته شه‌ڕى ئێمه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت نه‌بێته شه‌ڕى ئێمه و ميلله‌ت. ئێمه و عه‌ره‌ب و تورك و فارس براين. ناكۆكى نێوان ئێمه و حكومه‌ته‌كان به لايه‌ك، به‌ڵام ده‌بێت برايه‌تى ميله‌تان بپارێزين. سزادانى ئه‌و كه‌سانه ده‌رگايه‌كى گه‌وره‌ى كرده‌وه، بۆ چاره‌سه‌رى هه‌موو كێشه‌كان و ئێمه هيوادارين و له‌و بڕوايه‌شداين، حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى داهاتووى به‌غدا، هه‌ردوولا سوودوه‌ربگرن له‌و ده‌رفه‌ته و چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى هه‌موو كێشه‌كان بكه‌ن و ئێمه‌ش پشتيوانى لێده‌كه‌ين. به‌ڵام جارێكى ديكه بۆ هه‌موو لايه‌ك ده‌ڵێم، هيچ چاره‌سه‌رێك، هيچ فشار و هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك نابێته هۆى ئه‌وه‌ى ئێمه سازش له‌سه‌ر مافى خۆمان بكه‌ين.
سەرۆك بارزانی رووی لە خەڵكی دڵسۆز و بەوەفای زاخۆی كرد كە: من نه‌هاتوومه بۆ ئێره و بڵێم بە ئێوه ده‌نگ بده‌نه فڵان ليست و فڵان ليست، به ئێوه ده‌ڵێم ئێوه ده‌نگ به‌كام ليست ده‌ده‌ن، به‌ڵێن بێت منيش ده‌نگ به‌و ليسته بده‌م.به‌ڵێ له به‌ر ئه‌وه‌ى گه‌لى ئێمه له 25ى ئه‌يلوول بڕيارى خۆى دا، ئێمه تووشى قه‌يرانێكى مه‌زن و ناخۆش بووين، به‌ڵام خۆڕاگریی ئێوه، بووه هۆى ئه‌وه‌ى به‌سه‌ربه‌رزى لێى ده‌رباز بين و رۆژى ناخۆش تێپه‌ڕين و رۆژى گه‌ش و خۆش بۆ لاوان و هه‌موو هاووڵاتييه‌كى كوردستان له‌پێشن.كوردستان وڵاتى هه‌موومانه. وڵاتى كورد، عه‌ره‌ب، توركمان، ئاشوورى، كلدان، سريان، ئه‌رمه‌نه‌كانه و ئازاديشه بۆ هه‌موو دين و مه‌زهه‌به‌كان. ئێمه به‌و فه‌رهه‌نگه‌وه سه‌ربڵندين و هيوادارم ئه‌و فه‌رهه‌نگه هه‌ميشه پارێزراو بێت و باوه‌ڕيشمان هه‌يه كه ده‌پارێزرێت، چونكه سه‌نه‌دێكى مه‌زنه له ده‌ستى ئێمه‌دا.
لە كۆتایی وتارەكەیدا سەرۆك بارزانی رۆڵی خەڵكی دەڤەری زاخۆی بەرز نرخاند لە خەباتی رزگاریخوازی كوردستان و بەرگریكردن لە دەسكەوتەكانی هەرێمی كوردستان لەشەڕی داعش و شەڕی داگیركەران و ئاماژەی بەوەكرد: من چى بڵێم بۆ ئێوه، چى بڵێم بۆ زاخۆ، وه‌ڵاهى نه من و نه هيچ ئه‌ديب، شاعير و نووسه‌رێك زۆر زه‌حمه‌ته بتوانێت هه‌قى زاخۆ بدات.له شۆڕشى ئه‌يلوول و شۆڕشى گوڵان و هه‌موو قۆناغه‌كاندا كه پێويست بووه، خوێن بدرێت بۆ پاراستنى ئه‌م وڵاته، زاخۆ پێشه‌نگ بووه، به‌ڵام من باسى شه‌ڕى داعش ده‌كه‌م. دوو سێ ساڵى شه‌ڕى داعش، يه‌ك رۆژيش له ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌رباز نه‌بوو، كه پرسه‌ى بۆ شه‌هيدێك يان چه‌ند شه‌هيدێك دانه‌نرابێت.قاره‌مانى هه‌موو پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانى كوردستان، ته‌قسيريان نه‌كرد، به‌ڵام به خوێندان بۆ تێكشكانى تيرۆريستان، ده‌ڤه‌رى زاخۆ پێشه‌نگ بووه و پيرۆز بێت ئه‌و جوامێرى و سه‌ربه‌رزييه.من پرسيارى خۆم كرد و وه‌ڵامى خۆمم وه‌رگرت، سوپاسى ئێوه ده‌كه‌م و سڵاو بۆ خۆڕ‌اگرى، دڵسۆزى، قاره‌مانى ئێوه و سڵاو بۆ گيانى شه‌هيدانى نه‌مر و په‌يمان ده‌ده‌ينه شه‌هيدان كه راستگۆ بين له‌گه‌ڵ ميله‌تى خۆمان و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.له كۆتاييدا بۆمن بووه‌ته فه‌رهه‌نگێكى هه‌ميشه‌يى و ده‌ڵێم به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چين و خۆ ناچه‌مێنين.