سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: هه‌ندێك ده‌ڵێن ٤٨ ملیاره و هه‌ندێك ده‌ڵێن ٦٠٠ ملیار، به‌ڵام من خۆم به ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی ئه‌و جیهانه ده‌زانم، سه‌روه‌تی من پشتیوانیی ٤٨ ملیۆن كورده نه‌ك ٤٨ ملیار دۆلار.
ئەم وتانەی سەرۆک بارزانی لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەرییدا هات کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ـی ئەیلوولی ٢٠١٨ بە ئامادەبوونی دەیانهەزار لایەنگری پارتی له یاریگای دهۆک بەڕێوەچوو.
سەرۆک بارزانی لەو ئاهەنگە جەماوەرییەدا ڕایگەیاند: له ٢٥ـی ئه‌یلوول، ئیراده‌ی گه‌لی كوردستانتان سه‌رخست، دوای خیانه‌تی ١٦ـی ئۆكتۆبه‌ریش، پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان كه‌رامه‌تی هه‌مووانی پاراست، ئێوه و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان، پشتڕاست بن، تا قاره‌مانی كوردستان هه‌بن، به پارێزراوی ده‌مێننه‌وه و به ئاسووده‌یی بخه‌ون.
سەرۆک بارزانی هەروەها ڕایگەیاند: لە هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی فیدراڵیی عێراق له ١٢ـی ئایاری رابردوودا، دیسان ئێوه سه‌روه‌رییه‌كی مه‌زنتان تۆماركرد، زۆرێك وایان پێشبینی ده‌كرد، چونكه پارتی سه‌ركێش و پێشه‌نگی كاروانی سه‌ربه‌خۆبوون بوو، سزاده‌درێت و گوایه هۆكاری قه‌یرانه‌كان بوو، به‌ڵام نه‌یانزانی گه‌لی كوردستان پارتی ده‌كه‌نه حزبی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق.
سەرۆک بارزانی لە دەرکەوتنی زیاتری سەنگ و پێگەی گرینگی پارتی و هەڵوێستی گەلی عێراق بەرانبەر ئەوانەی زوڵمیان لەگەلی کوردستان، لە هەڵبژاردنی ئایاری ٢٠١٨ کرد و ڕایگەیاند: دوو شتی زۆر گرنگ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا هاتنه پێش:
- سه‌نگی پارتی ده‌ركه‌وت، بۆ هه‌موو لایه‌ك روونبووه‌وه پارتی هێزێكی مه‌زنه و هیچ بڕیارێك بێ پارتی نادرێت و ئه‌من و ئاسایش له وڵاتیش به‌رقه‌رار نابێت ئه‌گه‌ر پارتی هاوكار نه‌بێت. خه‌ونی ناحه‌زان نه‌هاته‌دی، سوپاس بۆ ئێوه و هه‌موو جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی كوردستان، كه نه‌تانهێشت خه‌ونی ناحه‌زان بێته‌دی و پارتی نه‌شكا، پارتی وه‌كو داربه‌ڕووی كوردستانه، نه به‌بڕین و نه به‌سووتاندن كۆتایی نایه‌ت.
- خاڵێكی دیكه‌ی زۆر گرنگ، من ترسێكی گه‌وره‌م له‌وه هه‌بوو ببێته ململانێی دوو میلله‌ت و شه‌ڕی نێوان كورد و عه‌ره‌ب، چونكه هه‌ندێك به‌رپرس كردبوویانه كێبڕكێ تا نیشانی بده‌ن كێ زیاتر دژایه‌تی كورد و كوردستان بكات زۆرترین ده‌نگ ده‌هێنێت، به‌ڵام سوپاس بۆ گه‌لی عێراق، سزای ئه‌وانه‌ی دا كه ده‌یانویست له‌سه‌ر حیسابی خوێنی شه‌هیدان خۆیان بكه‌نه قاره‌مان، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی له‌سه‌ر ئێمه درووست كرد.
سەرۆک بارزانی جەختیشی کردەوە کە راسپارده‌كانی بارزانی هه‌میشه له‌به‌ر چاو ده‌گرین، دژایه‌تیكردنی حكوومه‌تێك به واتای شه‌ڕی نێوان دوو گه‌ل، یان دوو میلله‌ت نییه و ئه‌وه‌ش كوفره.
سەرۆک بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیشەوە رایگەیاند: رۆژی ٣٠ـی ئه‌یلوول رۆژێكی چاره‌نووسساز و گرنگه، به‌رنامه‌یه‌كی گه‌وره و گۆڕانكاری و چاكسازی گه‌وره‌مان له‌پێشه، بۆ دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی به‌هێز، به‌رنامه‌ی ئێمه‌یه جیلی نوێ به‌رپرسیارێتی یه‌كه‌م وه‌ربگرن، ئێمه ناڵێین كه‌موكوڕی نه‌بووه، كه‌موكوڕی زۆر هه‌بوونه، به‌ڵام باش به‌بیرتان بێت ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی هه‌یه به‌شی هه‌ره زۆری له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی به‌ده‌ست هاتووه. به‌ڵێنی گه‌وره ناده‌ین، به‌ڵام به‌ڵێن بێت ئه‌و گۆڕانكارییه ده‌كه‌ین كه داخوازی ئێوه‌یه و له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئێوه‌دایه.
ڕاشیگەیاند: پارتی به‌هێز بێت، كوردستان به‌هێز ده‌بێت. پارتی ماڵی درووست كرد، لایه‌نه‌كانی دیكه شه‌ڕی ناوماڵ ده‌كه‌ن، پارتی بۆ شه‌ڕی هیچ حزبێك درووست نه‌بووه، به‌ڵكو بۆ خزمه‌تكردنی ئێوه درووست بووه.
سەرۆک بارزانی هەروەها رایگەیاند: به درووشم و قسه نابێت و كردار شه‌رته، هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێت درووشمی گه‌وره به‌رزبكاته‌وه، به‌ڵام به‌بیرتان ده‌هێنمه‌وه، كاتێك داعش هاته نزیك دهۆك، كێ بوو سینگی خۆی كرده قه‌ڵغان و دهۆك و هه‌موو كوردستانی پاراست.
دڵنیا بن و هیچ گومانتان نه‌بێت، هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی له‌سه‌ر دهۆك و هیچ شوێنێكی كوردستان درووست نابێت، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك ویستی هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركاری له دهۆك بكات، له‌وانه‌یه بزانێت چۆن بێت، به‌ڵام نازانێت چۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌شی هه‌بێت!.
داوا له ئێوه ده‌كه‌م، لیستی ١٨٣ سه‌ربخه‌ن تا ئامانجتان بێته‌دی و ئه‌و شته‌ی ئێوه ده‌تانه‌وێ جێبه‌جێ بكرێت.
سەرۆک بارزانی لەبارەی یەکڕیزیی ناوماڵی کوردستان دوا و ڕایگەیاند: زۆرجار باسی ناوماڵی كوردستان و یه‌كڕیزی ده‌كرێت، هه‌مووان شایه‌تن و خاوه‌ن ویژدانان ده‌زانن، ئێمه بۆ یه‌كڕیزیی كوردستان درێخیمان نه‌كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین، به‌ڵام ناوماڵی كورد و یه‌كڕیزی كوردستان، سه‌وابتی خۆی هه‌یه، ئه‌وه سه‌وابتی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یین، لادان لێیان بێگومان یه‌كڕیزی ناوماڵی كوردستان تێك ده‌دات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ١٦ـی ئۆكتۆبه‌ر تێك درا. ئێمه ستراتیژ و ئامانجێكی پیرۆزمان هه‌یه، سه‌ری خۆمان له‌سه‌ر دابنێین واز له ئامانج و ستراتیژی خۆمان ناهێنین، هه‌ڵوێست له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كانی رۆژ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت، هه‌ر ڕووداوێكی رۆژ ڕووبدات و هه‌ڵوێست بگۆڕێت، ئه‌وه نه‌سیاسه‌ته و نه مه‌بده‌ئیش، ئه‌وه‌ی من ده‌بینم زۆر سه‌یره، گۆڕینی كراسێك گه‌لێك زه‌حمه‌تتره له گۆڕینی بیروباوه‌ڕ لای هه‌ندێك.
سەرۆک بارزانی ڕاشیگەیاند: به باوه‌ڕێكی پته‌و ده‌چینه پێش بۆ كوردستانێكی به‌هێز و به‌خته‌وه‌ریی گه‌لی كورد و برایه‌تیی نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان، عه‌ره‌ب، توركمان، سریان، ئاشووری، ئه‌رمه‌ن و ئازادی ئایین و مه‌زهه‌ب، بۆ هه‌ڵبژاردنی هه‌موو رێگه‌چاره‌یه‌كی ئاشتیانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
سەرۆک بارزانی هەروەها ڕایگەیاند: ناهێڵین هیچ جارێك ئیراده و كه‌رامه‌تی میلله‌تی ئێمه بشكێت ... رێبازی بارزانی واتا مرۆڤدۆستی، ئاشتیخوازی، پێكه‌وه ژیان و ئاشتی و برایه‌تی، واتا خۆنه‌چه‌ماندن، ئێمه رۆژی ڕه‌ش و ناخۆشمان تێپه‌ڕاند، كاتێك خۆشی بێت زۆركه‌س حازرن بێنه مه‌یدان، وه‌ختی ناخۆشی هه‌موو به‌رپرسیارێتییه‌كان ده‌خه‌نه سه‌ر پارتی، به‌ڵام پارتی له به‌رپرسیارێتی ڕاناكات و هه‌ر پارتیش بڕیار ده‌دات.
لە کۆتاییشدا سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: من ده‌مه‌وێ وه‌ڵامی پرسیارێك بده‌مه‌وه، كه زۆر كه‌س حه‌ز ده‌كه‌ن بزانن سه‌روه‌تی من چه‌نده، هه‌ندێك ده‌ڵێن ٤٨ ملیاره و هه‌ندێك ده‌ڵێن ٦٠٠ ملیار، به‌ڵام من خۆم به ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی ئه‌و جیهانه ده‌زانم، سه‌روه‌تی من پشتیوانیی ٤٨ ملیۆن كورده نه‌ك ٤٨ ملیار دۆلار.