شەممە 28 ئایار 2022

برووسکەی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ ڕێبوار یەڵدا



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

برای بەڕێز کاک ڕێبوار یەڵدا
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (مارلین یەڵدا)ـی خوشکی بەڕێزتانمان پێ گەیشت. پرسەو سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەکەتان و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێت و ڕۆحی خوالێخۆشبووش بە بەهەشتی بەرین شاد بێت.

مسعود بارزانی

۲۸ـی ئایاری ۲٠۲۲