به‌بۆنه‌ى کۆچی دوایی دكتۆر حه‌سه‌ن چه‌له‌بى، سه‌رۆك بارزانى پرسه‌نامه‌يه‌كى ئاراسته‌ى خانەوادەی چه‌له‌بى كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌يه‌تى :
به‌ناوى خوداى گه‌وره‌و ميهره‌بان
برايان وخوشكانى خانەوادەی به‌ڕێزی چه‌له‌بى
به‌داخ وپه‌ژاره‌يه‌كى زۆره‌وه هه‌واڵى کۆچی دوایی دكتۆر حه‌سه‌ن چه‌له‌بى سه‌رۆكى زانكۆى ئيسلامى له لوبنانمان پێ گه‌يیشت.
سه‌ره‌خۆشى له ئێوه‌ى به‌ڕێزو لە خۆمان ده‌كه‌ين به‌بۆنه‌ى له‌ده‌ستدانى كه‌سايه‌تييه‌كى به‌ڕێزی تيكۆشه‌ر و ئه‌كاديمى، كه ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى هه‌بوو له روخاندنى رژێمى تۆتالیتاری و به‌جدى و دڵسۆزییەوە له‌پێناو بەهێزکردنی بنه‌ماكانى دیموکراسی و مافى مرۆڤ، پشتیوانی عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بوو.
هیوادارم خوداى گه‌وره بيخاته به‌ر دلۆڤانیى خۆى و له گوناهه‌كانى خۆش بێت و به به‌هه‌شتى شاد بكات وسه‌بوورى وئاراميش بە كه‌سوكار و ئاشنایانی ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه را‌جعون
مسعود بارزانی
٧ـی٢ـی٢٠١٩