شەممە 21 ئازار 2020

بروسكەی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی بیست و پێنج ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان



بەڕێز كاك غەفوور مەخمووری، سكرتێری گشتیی یەكێتیی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان

بەبۆنەی بیستوپێنج ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی یەكێتیەكەتان و سەرجەم كادیر و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم.

لەم بۆنەیەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانتان بكەم لەمەڕ ئەو قەیران و تەحەددیانەی لە ساڵانی ڕابردوو لەبەردەم گەلەكەماندا هەبووە. دەستخۆشی لە ئەرك و چالاكییەكانتان دەكەم و هیوای گەشەی بەردەوام و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

نەورۆزتان پیرۆز و بمێنن بە خێر و خۆشی

مسعود بارزانی
۲۱ـی ۳ـی ۲۰۲۰