پێنجشەممە 12 تەمووز 2018

بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا مەلا ڕەشید قەرەنی زادە



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان


بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا مەلا ڕەشید قەرەنی زادە كەسایەتیی ئایینی و كۆمەڵایەتیی و ئیمام جومعەی پێشووی شاری مەهابادمان پێ گەییشت.


خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا ڕەشید قەرەنی زادە دۆستێكی نزیكی ئێمە و، دڵسۆز و كەسایەتییەكی نیشتیمانپەروەر و خواناسی شاری مەهاباد بوو و لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە بۆ هەموومان. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری مامۆستا ڕەشید و خەڵكی خۆشەویستی شاری مەهاباد و زانایانی ئایینیی كوردستان دەكەم.


لەخودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
12ـی 7ـی 2018