شەممە 27 حوزەیران 2020

بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی لیوا خدر حوسێن سورچی  



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر لیوا خدر حوسێن سورچیمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو لیوا خدر حوسێن سورچی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە گشت لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
٢٧ـی ٦ـی ٢٠٢٠