شەممە 16 ئازار 2019

بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ خانەوادەی حاكم عزەت تۆفیق




بەناوی خودای بەخشندە و دلۆڤان

بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو حاكم عزەت تۆفیق

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی حاكم عزەت تۆفیق سەرۆكی دەستەی نەزاهەی عێراق لە ڕووداوێكی دڵتەزێنی هاتوچۆمان پێ گەییشت. حاكم عزەت تۆفیق یاسازانێكی بەرجەستەی كوردستان و كەسێكی دەستپاك بووە و لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەم. لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

16ـی 3ـی 2019