پێنجشەممە 8 ئەیلوول 2022

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شاژنی بریتانیا 



سەرۆک بارزانی لە تۆڕی کۆمەلایەتیی تویتەر بۆ کۆچی دوایی شاژنی بریتانیا پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو دەکاتەوە کە ئەمەش دەقەکەیەتی:

زۆر خەمبارم بۆ كۆچی دوایی خاوەنشكۆ شاژن ئەلیزابێتی دووەم. سەرەخۆشی لە خانەوادەی شاهانە و گەل و حكوومەتی بریتانیا دەکەم و، لەو كۆستە گەورەیەدا هاوبەشی خەمیانم.