یەکشەممە 7 نیسان 2019

پاشای ئۆردۆن پێشوازی لە سەرۆك بارزانی دەكات




ڕۆژی یەكشەممە 7ـی 4ـی 2019  شا عەبدووڵای پاشای شانشینی ئۆردۆن لە كۆشكی ئەلحوسێنیە پێشوازی لە سەرۆك مەسعود بارزانی و شاندی یاوەری كرد.

لەو دیدارەدا شا عەبدوڵڵا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بە پێشڤەچوون و باشتربوونی پەیوەندیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و ڕایگەیاند كە باشبوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لە بەرژەوەندیی هەموو لایەك دایە.

هەر لەو دانیشتنەدا جەخت لە پەیوەندییە مێژووییەكانی هەردوولا و بەردەوامیی ئەو پەیوەندییانە كرایەوە و ڕۆشناییش خرایە سەر پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئۆردۆن و تەئكیدیش لە هەماهەنگی و هاوكاریی بەردەوام كرایەوە لەپێناو شەڕی تیرۆر و توندڕۆیی و، ڕیشەكێشكردنی تیرۆریستان.