سێشەممە 15 کانونی یەکەم 2020

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی سەرۆك بارزانی و سەرۆكی حزبی تەقەدومی ئیشتراكیی لوبنان



ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 15ـی كانوونی یەكەمی 2020 وەلید جونبەلات سەرۆكی حزبی تەقەدومی ئیشتراكیی لوبنان لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە سەرۆك مەسعود بارزانییەوە كرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆكی حزبی تەقەدومی ئیشتراكیی لوبنان لە ئەحوالی سەرۆك بارزانی پرسی و جەختی لە دۆستایەتی و پەیوەندیی بەردەوامی نێوان هەردوولا كردەوە.