چوارشەممە 7 تشرینی یەکەم 2020

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی سەرۆك بارزانی و ئەمیری تازەی كوەیت



ڕۆژی چوارشەممە 7ـی تشرینی یەكەمی 2020 سەرۆك مەسعود بارزانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە شێخ نواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح ئەمیری تازەی كوەیت كرد.

لەو پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە شێخ نواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح كرد بە بۆنەی دەستبەكاربوونی وەك ئەمیری نوێی كوەیت و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لەسەر دۆستایەتیی هەردوولا و بەردەوامیی پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و كوەیت كرایەوە.