شەممە 25 ئەیلوول 2021

لە چوارەمین ساڵیادی ڕیفراندۆم دا سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە



ڕۆژی شەممە ٢٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢١ سەرۆک مەسعود بارزانی لە چوارەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم پەیامێکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

٪٩٣ـی دەنگی بەڵێی خەڵكی كوردستان لە ڕیفراندۆمدا سەركەوتنێكی مەزن و مێژوویی بوو. لە ساڵیادی ئەو سەركەوتنەدا پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و، دەستخۆشی لەو قارەمانانە دەكەم كە خۆیان نەچەماند و چاویان ماچ دەكەم.