یەکشەممە 16 کانوونی دووەم 2022

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمەریکی بۆ ئازادیی ئایینی دەکات  



رۆژی یەکشەممە ١٦ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو نادین مەینزە سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمەریکی بۆ ئازادیی ئایینی کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمەریکی بۆ ئازادی ئایینی پێزانینی بۆ سیاسەتی سەرۆک بارزانی و ڕۆلی مێژوویی خانەوادەی بارزانی لە قووڵکردنەوەی پێکەوەژیانی ئایینی و پاراستنی ئازادیی نەتەوەیی و ئایینی لە کوردستان ھەبوو. ھەروەھا قوربانیدانی ھێزی پێشمەرگە لە شەڕی داعش و میوانداریی خەڵکی کوردستان و حەواندنەوەی سەدان ھەزار ئاوارە، بەرز نرخاند.

ھەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی رەوشی ئایینیەکان و پێکەوەژیانی پێکھاتەکان لە کوردستان و بەردەوامبوونی فەرھەنگی پێکەوەژیان ئاڵوگۆڕ کران.

بارودۆخی سیاسی سوریا و گوزەرانی خەڵک و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسیە کوردیەکانی سوریا تەوەرێکی تری ئەو دیدارەبوون.