شەممە 5 حوزەیران 2021

سەرۆک بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێگەیشت  



ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 5 ی حوزەیرانی 2021 سەرۆک مەسعود بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەڕێز مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی وەزیرانی عێراق، هێرشی ئەمڕۆی چەکدارانی پەکەکەی بۆ سەر هێزی پێشمەرگە شەرمەزار کرد و پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە سەرۆک بارزانی گەیاند .
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی لە نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان ، لە پێناو پاراستنی سنوورەکان و گەڕاندنەوەی سەقامگیریی بۆ ئەو ناوچانە و ڕێگریکردن لە هەر دەستوەردانێک.