دووشەممە 21 تشرینی یەکەم 2019

سەرۆک بارزانی پەیوەندیی بە باوکی منداڵە بریندارەکەی ڕۆژئاواوە کرد



سەرۆک بارزانی پەیوەندیی بە باوکی منداڵە بریندارەکەی ڕۆژئاواوە کرد

ڕۆژی ٢١ـی١٠ـی٢٠١٩ سەرۆک بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە حەمید محەمەد، باوکی ئەو منداڵەی ڕۆژئاواوە کرد کە بەهۆی بۆمبارانەوە لە ڕۆژئاوا بەشی زۆری جەستەی سووتاوە و بۆ چارەسەر گوازراوەتەوە نەخۆشخانەیەکی دهۆک.
سەرۆک بارزانی لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا لەگەڵ باوکی محەمەد، وێرای دەربڕینی هاوخەمی، ڕاشیگەیاند کە هەرچی پێویست بێت بۆ چارەسەری محەمەد درێخی ناکەن.