سێشەممە 30 تشرینی یەکەم 2018

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی گردبوونەوەی کۆماریی عێراقی کرد



ڕۆژی سێشەممە ٣٠ـی١٠ـی٢٠١٨ لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەعد ئەلجەنابی، سەرۆکی گردبوونەوەی کۆماریی عێراقی کرد.

لە دیدارەکەدا، کە جاسم ئەلحلفی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی عێراقی ئامادە بوو، ڕەوشی سیاسیی عێراق و پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق خرایە بەرباس.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، باسی ڕەوشی شاری کەرکووک کرا و جەخت کرایەوە کە دەبێ ڕەوشی شارەکە ئاسایی بکرێتەوە و کەرکووک وەک نموونەی پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی شارەکە بمێنێتەوە.