چوارشەممە 21 ئەیلوول 2022

سەرۆک بارزانی پێشوازی لەسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد



ڕۆژی چوارشەممە ۲۱ ی ئەیلوول ٢٠٢٢ لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز دکتۆرە ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد.

‏‎هەردوولا لە دیدارەکەدا باسیان لە پرسی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان کرد و زەرورەتی زەمینەسازی و دروستکردنی هەماهەنگی و یەکدەنگی کرد لەنێوان لایەن سیاسییەکان و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ نووسینەوەی دەستوور.

جەنابی سەرۆک بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان و هەر هەوڵێکی زەمینەسازی و دروستکردنی یەکڕیزی بۆ نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، لەلایەن دامەزراوە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان، وەک چۆن لەڕابردوو هەمان هەڵوێستی هەبووە.