دووشەممە 17 کانوونی دووەم 2022

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ھادی عامری دەکات  



رۆژی دووشەممە ١٧ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح کرد.

لە دیدارەکەدا بیڕورا لەبارەی دوا ھەنگاوەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی و پێکھێنانی حکومەتی تازە و ھەماھەنگی نێوان پێکھاتەکانی عێراق ئاڵوگۆرکران.