دووشەممە 8 تشرینی دووەم 2021

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە گەورە راوێژکاری وەزارەتی بەرگری بریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەکات



رۆژی دووشەممە ٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین ، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە سامی سمسن گەورە راوێژکاری وەزارەتی بەرگری بریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا کە دەیڤد ھەنت کونسوڵی بریتانیا لە ھەولێر ئامادەی بوو ، بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەکە و ھەڕەشەی تیرۆر تاوتوێ کران و ، رۆشنایی خرایە سەر دوایین پێشھاتە سیاسیەکانی عێراق بە تایبەت قۆناغی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

ھەر لەو دیدارەدا شاندی میوان جەختیان لەوە کردەوە کە بریتانیا وەک دۆستێکی بەھێزی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەمێنێتەوە و ، پاڵپشتی وڵاتەکەیان بۆ چاکسازی لە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دووپات کردەوە.