دووشەممە 19 کانونی یەکەم 2022

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن لە هەولێر دەکات



ڕۆژی دووشەممە 19ی کانوونی یەکەمی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز فوئاد ئەلمەجالی کونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دۆستایەتیی مێژوویی نێوان شانشینی ئوردن و گەلی کوردستان و هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەردوولا کرایەوە.