دووشەممە 13 ئەیلوول 2021

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی بریتانیا لە شاری هەولێر کرد  



ڕۆژی دووشەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دەیڤد هەنت کونسوڵی گشتی نوێی بریتانیا لە شاری هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی تازەی بریتانیا لە هەولێر خواست لە ئەرک و کارەکانیدا هەروەها سوپاسی بریتانیای کرد کە لە شەڕی داعشدا پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە.

هەر لەو دیدارەدا کونسوڵی گشتی بریتانیا جەختی لە بەردەوامی پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە و خوازیاری فراوانتربوونی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان بریتانیا و هەرێمی کوردستان لە بواری جۆراوجۆر بوو.

هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەری داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و هەردوولا هیوای ئەوەیان خواست کە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق ببێتە هۆی گۆڕانکاری ئیجابی و بەدیهێنانی خواستی هاووڵاتیان.