یەکشەممە 6 شوبات 2022

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی کۆماری چێک دەکات  



رۆژی یەکشەممە ٦ـی شوباتی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کارل کۆرتانێک کونسوڵی کۆماری چێک کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دوا پێشھاتەکان تاووتوێ کران.
ھەر لەو دیدارەدا رۆشنایی خرایە سەر توانا و ئامادەییەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و، کونسوڵی چێک پێزانینی بۆ قارەمانێتی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەری دژی تیرۆرستان ھەبوو.


پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری چێك تەوەری دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە بوو.