پێنجشەممە 22 نیسان 2021

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی ژاپۆن لە هەولێر دەکات



ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ـی نیسانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئاراکاوا میکیهیرۆ کونسوڵی ژاپۆن لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا کونسوڵی ژاپۆن لە هەولێر وێڕای خۆناساندنی بە سەرۆک بارزانی وەک کونسوڵی ژاپۆن لە هەولێر، ویستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ژاپۆن و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا خستەڕوو.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی ژاپۆن لە هەولێر خواست و پێشوازیشی لە فراوانبوونی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن کرد.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڕەشە و تەحەدییاتی بەردەم عێراق و هەرێمی کوردستان تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو.