ھەینی 15 ئازار 2019

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق دەکات




ڕۆژی هەینی ۱٥ـ۳ـ۲٠۱۹ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە فاڵح فەیاز ڕاوێژکاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە وشەڕی داعش و هەنگاوەکانی بنبڕکردنی تیرۆر لە عێراق تاوتوێ کرا.


لەو کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی ناوچەکانی ماددەی ۱٤٠ و هەوڵەکانی هەردولا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و جەختیش لە هەماهەنگیی هەولێر و بەغدا لە بواری ئەمنی و دابینکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ هاووڵاتیان کرایەوە