یەکشەممە 9 ئایار 2021

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەکات  



ڕۆژی یەکشەممە ٩ـی ئایاری ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد ، کە پێکھاتبوون لە فەریق روکن عەبدولئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش و حەمید شەتری جێگری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و لیوا روکن سەعد نەعیم عەبدووڵلا بەرێوەبەری دەستەی پلاندانانی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش .

لە دیدارەکەدا بارودۆخی مەیدانی ھێلەکانی تەماس و ھەڕەشەکانی تیرۆرستانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان تاوتوێ کران.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگەو ھێزەکانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان کرایەوە و نەھێشتنی کۆسپ و گرفتەکانی بەردەم ھەماھەنگی نێوانیان بەپەیوەست زانرا.
پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و بارودۆخی شنگال تەوەرێکیتری ئەو دانیشتنە بوو.