یەکشەممە 19 تەمووز 2020

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات



ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ـی ٧ـی ٢٠٢٠ سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محمد جواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا وێڕای باسکردنی پەیوەندی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، پەیوەندی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵیش تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

سەرۆک بارزانی جارێکی تر جەختی لەوە کردەوە هەرێمی کوردستان بە بایەخەوە لەپەیوەندی لەگەڵ دراوسێکانیدا دەڕوانێ هەمیشە پێمان وابووە بەرژەوەندی هاوبەش و پاراستنی ئەو بەرژەوەندیانە کۆمان دەکاتەوە.

لای خۆیەوە بەڕێز زەریف خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانە و بینینەوەی سەرۆک بارزانی دەربڕی.