ھەینی 17 تەمووز 2020

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دەکات



ئەمڕۆ هەینی ١٧ـی ٧ـی ٢٠٢٠ سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ژان ئێڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کرد.

لە دیدارێکی دۆستانەدا باس لە پەیوەندییەکانی فەڕەنسا و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوا پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و جموجۆلەکانی داعش و ئەو قەیرانانەی بە هۆی پەتای کۆڕۆناوە ڕویان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە کرا.
هەروەها پشتیوانیە هەمیشەییەکانی فەڕەنسا لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی گرینگی فەڕەنسا لە بەرەنگار بوونەوەی داعش و پەیوەندی هەرێم بە حکوومەتی فیدراڵ تەوەرێکی تری دیدارەکە بوون.

بەڕێز وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان و بینینەوەی سەرۆک بارزانی دەربڕی.