پێنجشەممە 26 ئەیلوول 2019

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیلی دەکات



رۆژی پێنجشەممە ٢٦/٩/٢٠١٩ لە سەلاحەدین سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە هونەرمەندی ناسراوی شاری هەولێر محەمەد ئەحمەد ئەربیلی کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیلی کرد، کە بە درێژایی تەمەنی خۆی خزمەتی هونەری کردووەو، جێگەی دەستی لە گەشەی کولتوورو هونەری شاری هەولێرو کوردستان دیارەو، نیشتمانپەروەرانە لە رێگەی هونەرەکەیەوە خزمەتی وڵاتی خۆی کردووە.

هەروەها سەرۆک بارزانی لە باری تەندروستی و ژیانی "ئەربیلی" پرسی و، هیوای ساغی و تەمەندرێژی بۆ خواست.