پێنجشەممە 2 ئاب 2018

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە هونەرمەند شەڤگەر هۆڤاک کرد



ڕۆژی پێنجشەممە ٢ـی ٨ـی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە هونەرمەندی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر شەڤگەر هۆڤاک كرد.

لە دیدارەكەدا هونەرمەند شەڤگەر رایگەیاند کە ئەمڕۆ خەونی گەورەی ژیانم هاتە دی و هاتووم بەڵێن و وەفای دڵسۆزیم بۆ خاک و ڕێبازی پاکی کوردایەتی و نیشتیمانپەرەوەری دووپات بکەمەوە و تا هەناسەم هەبێت خزمەتی گەل و وڵات و پێشمەرگە دەکەم.

سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهێنان، ڕێز و پێزانینی بۆ هەڵوێستە نیشتیمانپەرەوەرییەکانی هونەرمەند شەڤگەر دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست.