سێشەممە 11 ئەیلوول 2018

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات



ڕۆژی سێشەممە ١١ـی ٩ـی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە یان کۆبیچ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسیەکانی نێو پرۆسەی سیاسی عێراق و هەنگاوەکانی دروستکردنی حکوومەتی تازەی عێراق و ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە تاوتوێ کرا و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆچوونی ڕێکخراوەکەی لەبارەی پرۆسەی سیاسی عێراق بۆ سەرۆک بارزانی خستە ڕوو.

هەڕەشەی تیرۆر و چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی هزری توندڕۆیی و تیرۆر تەوەرێکی تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو.