شەممە 8 کانوونی دووەم 2022

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ھوداپار دەکات



پێشنیوەڕۆی رۆژی شەممە ٨ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارتی ئازادی ھوداپار بە سەرۆکایەتی زەکەریا یاپیچیئۆغلۆ سەرۆکی گشتی ھوداپار کرد.

لە دیدارەکەدا شاندی میوان پیرۆزبایی سەرکەوتنی پارتی یان کرد لە ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری رابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ھاوکاتیش ھاوخەمی خۆیانببۆ خانەوادەی شەھیدانی ئەم دوایەی شەڕی داعش و زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی ھەولێر بە سەرۆک بارزانی راگەیاند.

ھەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی تورکیا و ڕەوشی لایەنە کوردیەکانی ئەو وڵاتە خرایە باس و گفتوگۆ.
پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان ھەردوولا تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوون.