سێشەممە 4 کانوونی دووەم 2022

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای رەوتی سەدری دەکات  



رۆژی سێشەممە ٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای رەوتی سەدری بە سەرۆکایەتی شێخ حەسەن ئەلعەزاری کرد.

لە دیدارەکەدا رۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و ھەنگاوەکان بۆ یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق.

ھەر لەو دیدارەدا جەخت لە بەردەوامی ھەوڵەکان بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە پڕۆسەی سیاسی و تێپەڕاندنی تەحەدیات و وەڵامدانەوەی ویست و ئیرادەی ھاووڵاتیان و چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا کرایەوە، ئەویش لەچوارچێوەی راستەڕێکردنی پڕۆسەی سیاسی و ڕەچاوکردنی داخوازیی ھەموو پێکھاتەکانی عێراق.