پێنجشەممە 19 کانوونی دووەم 2023

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی زانکۆ نیودەوڵەتییەکان دەکات  



ڕۆژی پێنجشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2023 لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی نەنجوومەنی زانکۆکانی جیھان کرد کە پێکھاتبوو لە:
د. ئۆرھان حیکمەت عەزیز ئۆغلۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی زانکۆ نیودەوڵەتییەکان و د.کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین و د. ئیدریس محەمەد تاھر سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر و د.نورەدین ئیسماعیل سەرۆکی زانکۆی ھەولێری پزیشکی و د. شیروان شەریف قرتاس سەرۆکی زانکۆی سۆران و د. ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی بەیان.

لە دیدارەکەدا شاندی میوان کورتەیەکیان لە بارەی بارودۆخی زانکۆ و ناوەندە ئاکادیمییەکان و ئاستی گەشەی زانستی لە هەرێم خستەڕوو. هەروەها پێزانییان بۆ پەرۆشیی سەرۆک بارزانی هەبوو کە لە سی ساڵی ڕابردوودا هەمیشە پشتیوانی زانکۆ و ناوەندە ئاکادیمییەکانی هەرێمی کوردستان بووە.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی ڕۆڵی زانکۆ و ناوەندە زانستییەکان لە پێشخستنی ڕەھەندە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگەی کوردستانی و بەرزکردنەوەی ئاستی تێگەیشتن و پێگەیاندنی تاک ئاڵوگۆڕ کرا.