چوارشەممە 1 ئازار 2023

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی نەسر دەکات



ڕۆژی چوارشەممە 1ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانێتیی نەسر کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ و پاڵپشتیکردنی چاکسازی تاوتوێ کرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی هەردوولا لە هەڵوێستە سیاسییەکان کرایەوە.