سێشەممە 7 ئازار 2023

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتیمانی دەکات



ڕۆژی سێشەممە 7ی ئاداری 2023 لە شاری هەولێر سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەیاد عەللاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتیمانی کرد.

لە دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندی تەحەددیاتەکان ئاڵوگۆڕ کرد.