شەممە 20 تشرینی دووەم 2021

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی نووسینگەی ھەماھەنگی یەکێتی ئەوروپا دەکات  



ڕۆژی شەممە ٢٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ماری پارێت سەرۆکی ھەماھەنگی نووسینگەی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان دەکات.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و قۆناغی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ، ھاوکێشە سیاسیە تازەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق تاوتوێ کران.

ھەر لەو کۆبونەوەیەدا سەرۆکی نووسینگەی ھەماھەنگی یەکێتی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان، ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بە نموونەیی وەسف کرد و پەیوەست بەم بابەتە سەرۆک بارزانی پێزانینی بۆ ڕۆلی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووکان و یەکێتی ئەوروپا ھەبوو لە پڕۆسەی یارمەتیدان و چاودێری بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن.

ھەڕەشەی تیرۆر و بارودۆخی سوریا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.