یەکشەممە 15 کانوونی دووەم 2023

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان دەکات



ڕۆژی یەکشەممە 15ی کانوونی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی سەرۆکی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا و بیروڕا لەبارەی بارودۆخی پارێزگای موسڵ و ژیانی هاووڵاتیان ئاڵوگۆڕ کرا.