سێشەممە 29 ئەیلوول 2020

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق دەکات



رۆژی سێشەممە 29ـی ئەیلوولی 2020 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە فائق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق تاوتوێکرا و رۆشنایی خرایە سەر رەوشی دەستهەڵاتی قەزا لە عێراق و پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان دامەزراوە دادوەرییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لە رۆڵی دەستهەڵاتی دادوەری لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەروەها جێبەجێکردنی دەستور کرایەوە.