یەکشەممە 1 ئەیلوول 2019

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆککۆماری پێشووی عێراق دەکات




ڕۆژی یەکشەممە ۱/۹/۲٠۱۹ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دکتۆر فواد مەعسووم سیاسەتمەداری کورد و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق کرد.


لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان لە ئاستی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.


هەروەها پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و جەختیش لە پێویستی تەبایی و برایەتیی و یەکڕیزیی لایەنە کوردستانییەکان کرایەوە.