سێشەممە 20 تشرینی یەکەم 2020

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سـەرۆکی تەیاری غەدی سووری دەکات  



رۆژی سێشەممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2020 لە سەلاحەدین سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا سەرۆکی تەیاری غەدی سووری کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی سوریا و دۆخی لایەنە کوردییەکانی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە تاوتوێ کرا.

هەر لەو دیدارە سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی پێکهاتنی بەرەرەی ئاشتی و ئازادی سوریای کرد و بە هەنگاوێکی ئیجابی و باشی وەسفکرد.