سێشەممە 21 حوزەیران 2022

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق دەکات



ڕۆژی سێشەممە ۲۱ی حوزەیرانی ۲٠۲۲ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە فیلیپ ڤاندەن بولکە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی بە ئەرکەکانیو ماڵئاوایی سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندە سیاسییەکانی عێراق و کۆسپەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی ئاڵوگۆڕ کرا.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باڵیۆزی بەلجیکا وێڕای جەختکردنەوە لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا سوپاسی حکوومەتی هەرێم و گەلی کوردستانی کرد کە لە ڕۆژانی تەنگانەدا دەرگەیان بەسەر ئاوارە و لێقەوماواندا کردووەتەوە.
بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو.