دووشەممە 1 تشرینی دووەم 2021

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بیلارووسیا لە عێراق و تورکیا دەکات



ڕۆژی دووشەممە ١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ڤیکتۆر ڕیباک باڵیۆزی بیلارووسیا لە عێراق و تورکیا  کرد.

لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسی و ھەڵبژاردنی مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و، قۆناغی دوای ھەڵبژاردن.

ھەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بیلارووسیا کرایەوە.

بابەتی کۆچ و ھەماھەنگیی نێودەوڵەتی و ھەمە لایەنە لەگەڵ پرسی کۆچ و کۆچبەران تەوەرێکیتری ئەو کۆبوونەوە بوو ، پەیوەست بەم باسەوە سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە لە پرسی کۆچ و کۆچبەراندا پێویستە ھەموو لایەک ڕەچاوی ڕەھەندە مرۆڤییەکانی ئەم پرسە و پاراستنی ژیانی ژن و منداڵ و کۆچبەران بکەن.