سێشەممە 2 حوزەیران 2020

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات  



ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی ٦ـی ٢٠٢٠ سەرۆك مەسعود بارزانی لە بارەگای خۆی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە بەڕێز ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە بەغدا کرد.

لە دیدارێكدا باس لە بارودۆخی سیاسی و دوا هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەت لە عێراق و پەیوەندییەکانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.

هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر سەرهەڵدانەوەی جموجۆڵەکانی داعش و گرفت و کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و مەسەلەی کۆچبەر و ئاوارەکان.

شایانی باسە بەڕێز باڵیۆزی ئەمەریکا ڕۆڵی ئیجابی سەرۆک بارزانی لەو مەسەلانە و لە ڕووی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستاندا بەرز نرخاند.