سێشەممە 21 کانونی یەکەم 2021

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئێران لە عێراق دەکات  



ڕۆژی سێشەممە ٢١ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن و هەنگاوەکانی لەیەکترنزیکبوونەوی لایەنە عێراقییەکان تاوتوێ کرا.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لە جێبەجێکردنی هەرسێ پڕەنسیپی شەراکەت و سازان و هاوسەنگی لە حوکمڕانیی عێراق کرایەوە ئەوەیش لە پێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و بووژاندنەوە و ڕاستەڕێبوونی پڕۆسەی سیاسی عێراق.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بواری ئابووری و بازرگانی و کولتووری تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.