سێشەممە 22 تشرینی دووەم 2022

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتی یەکێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان و شاندێکی هاوبەشی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و رێکخراوی رابیتەی مرۆیی لە کوردستان دەكات



ڕۆژی سێشەممە 22ـی تشرینی دووەمی 2022 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەکێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان و شاندێکی هاوبەشی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و رێکخراوی رابیتەی مرۆیی لە کوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی تەحەددی و هەڕەشەكانی بەردەم سەقامگیری و ئاشتەوایی لە ناوچەكە و جیهان ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها جەخت لە ڕەتكردنەوەی زمانی هەڕەشە و نكۆڵیكاری كرایەوە و ئەوەش خرایە ڕوو كە زمانی دیالۆگ و ئاشتیخوازی باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكانی ناوچەكە.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا بارودۆخی ناوخۆی كوردستان و بار و گوزەران و نیگەرانییەكانی خەڵكی كوردستان گفتوگۆی لەسەر كرا.