شەممە 22 ئایار 2021

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتی یەکێتیی جیهانی زانایانی موسلمان دەکات  



ڕۆژی شەممە ٢٢ـی ئایاری ٢٠٢١ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە د. عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەکێتیی جیهانی زانایانی موسلمان و شاندێکی هاوبەشی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و ڕێکخراوی رابیتەی مرۆیی لە کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عیراق و هەرێمی کوردستان و دوا پێشهاتە سیاسییەکان تاوتوێ کران.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی کاروباری خێرخوازی و بایەخی رێکخراوە مرۆیی وخێرخوازییەکان لە یارمەتیدانی کۆمەڵگەی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا. هەروەها جەختیش لە پێویستی دەستگرتن بە بەها باڵاکانی کۆمەڵگە و برەودانی پەروەردەی تەندروست و نیشتیمانی کرایەوە.

جێگەی ئاماژە پێدانە لەم دیدارەدا فازل میرانی سکرتێر و هۆشیار زێباری و مەحمود محەمەد ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەبوون.